سێڵفی خواستی جوانکاریی لووتی زیادکردووە

12-03-2018
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن جوانکاری،سێڵفی
A+ A-


رووداو-هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی پسپۆرانی نەشتەرگەری جوانکاری لە ئەمریکا دەریخستووە خواستنی خەڵک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەتایبەتی نەشتەرگەری جوانکاری لووت، دەگەرێتەوە بۆ پەیوەستبوونییان بە وێنەی سێلفی.


د.بۆریس پاسخۆڤەر، پسپۆری جوانکاری لە سکولی پزیشکی نیوجێرسی دەڵێت، زۆربەی داواکارییەکانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی جوانکاری دەگەرێتەوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لووتییان.

د.بۆریس روونیدەکاتەوە لە نێو ئەو نەخۆشانەی کە سەردانی دەکەن، هۆکاری زۆربەیان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە سێلفییەکانییان رازی نین شێوەیەی دەمووچاوی خۆیان لە سێلفییەکان بەدڵ نییە، بۆیە دەیانەوێت گۆرانکاری لە دەمووچاوییان بکەن تەنیا بۆ ئەوەی لە سێلفییەکانییان جوان دەربچن.

بەپێی راپرسییەکی ئەکادێمیای ئەمریکی پسپۆرانی جوانکاری دەرکەوتووە %42 ی ئەوانەی سەردانی پسپۆری جوانکاری دەکەن دەیانەوێت لە وێنە سێلفییەکانییان جوانتر دەربکەون بەمەش داوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەتایبەت بۆ لووتییان دەکەن. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە