لە دهۆک سەنتەرێکی چارەسەری نەخۆشی دەروونی منداڵان کرایەوە

رووداو-دهۆک

لە دهۆک سەنتەرێکی چارەسەری دەروونی بۆ منداڵان کرایەوە و پێداویستی و کەلوپەکانی کە ئامێری پێشکەوتووی تێدایە دابینکراون.


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایدەگەیێنێت، رۆشنبیری کۆمەڵایەتی لەنێو خەڵک بەرز بووەتەوە و ئێستا پێچەوانەی رابردوو جۆرێک لە دانپێدانان بە نەخۆشییە دەروونییەکان هەیە لەلایەن خەڵكەوە. 

هاوکات شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئیتاڵیاش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد و بەڵێنی پاڵپشتی دەدەن بۆ نەخۆشخانەکە.