ئەوانەی باڵایان بەرز نییە زۆرتر تووشی نەخۆشیی دڵ دەبن


رووداو-دەیلی تەلەگراف


توێژینەوەیەكی بریتانی دەڵێت هە تاباڵای كەسێك كورتتر بێت،زۆرتر تووشی نەخۆشیی تەسكبوونەوەی بۆرییەكانی خوێنی دڵ دەبێت، ئەو نەخۆشییەی كە هۆكاری هەرە سەرەكیی جەڵتەی دڵە. ئەوەش یەكەمین جارە دەسەلمێنرێت كە بەرزیی باڵا بەتەنیا كاریگەریی بەرچاوی لەتووشبوون بەونەخۆشییەدا هەیە.


توێژینەوەكە كە گۆڤاری زانستیی "New England Journal of Medicine"ی پزیشكیی بڵاوی كردۆتەوە دەری دەخات بۆهەر 2.5 ئینج ( 6 سانتیمەتر) ێك نزمیی باڵا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی تەسكبوونەوەی بۆرییەكانی خوێنی دڵ بەرێژەی 13% زیاد دەكات.

لەبریتانیا نەخۆشییەكانی بۆرییەخوێنبەرەكانی دڵ یەكەمین هۆكاری مردنن وملیۆنان كەسیش گیرۆدەی ئەو نەخۆشییەن. ئەوەش كاتێك روودەدات كە ئەو بۆرییە خوێنانە تەسكدەبنەوە كە خۆراك دەگەیەننە ماسولكەكانی دڵ، ئەویش زۆركات لەئەنجامی نیشتنی چەوریی و ماددەگەلی دیكەیە كە لەسەر روكاری ناوەوەی ئەو بۆرییانە.

توێژەرەان بە پشكنینی زانیاریی بۆماوەیی 200.000 كەس بۆیان دەركەوت ئەو بەشانەی DNA كە پەیوەندییان بە بەرزیی باڵاوە هەیە، هەمانكات پەیوەندییان بە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵیشەوە هەیە.