رێكخراوی تەندروستی جیهانی: خواردنەوەی هیچ بڕێكی کحوول سەلامەت نییە

11-03-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن کحوول
A+ A-

رووداو- هەولێر

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت، خواردنەوەی هەر بڕێكی کحوول لە تەمەنی مێردمنداڵیدا، بە مەترسیی هەژماردەکرێت و بە سەلامەت داناندرێت. 


رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، هەرچەندە خواردنەوەی کحوول لە تەمەنی سەرەتایی و گەنجیدا دەستپێبکات، مەترسییەکەی زۆرتر دەبێت، ئەمەش چونکە کەسەکە بەریەککەوتن و ماوەی بەرکەوتنی زیانەکانی زۆرتر دەبێت، بەمەش مەترسییەکانی لەسەر تەندروستی هێندە زیاتر دەبن. 

تەندروستی جیهانی روونیدەکاتەوە، ئەوانەی لە تەمەنی گەنجی و مێرمنداڵی دەست بەخواردنەوەی کحوول دەکەن، لە تەمەنی داهاتوو و لەدوای چوونە تەمەنەوە، گرفتەکانی پەیوەست بە خواردنەوەی کحول لەسەریان زیاتردەبیت. 

بەگوێرەی ئامارەکانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، کە لە پۆرتاڵی فەرمی خۆی بڵاوکراونەتەوە، ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 3 ملیۆن کەس بەهۆی زیانەکانی کحوول گیانلەدەستدەدەن، کە دەکاتە 5.3%ی کۆی گشتی مردن لە جیهاندا. ئەمەش چونکە خواردنەوەی کحوول هۆکاری زیاتر لە 200 نەخۆشی و گرفتی تەندروستی جۆراوجۆرە و 5.1%ی هەموو نەخۆشییەکانی جیهان پەیوەستن بە زیانەکانی کحوول.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە