وێنەی سێڵفی هۆکاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناپێویستی ددانەکانە

10-02-2016
هونەر رێبوار
رووداو
رووداو
A+ A-
Dentistry newstoday

پزیشکانی جوانکاری ددانی بەریتانی گرتنی وێنەی سێڵفی بە هۆکاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناپێویستی ددانەکان دادەنێن، چونکە وێنەی سێڵفی بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکی بە هەڵە هەست بە ناشیرینی ددانەکانیان بکەن و نەشتەرگەری ئەنجامبدەن

پزیشکانی جوانکاری ددان روونیدەکەنەوە زۆربەی خەڵکی لە وێنە سێڵفییەکاندا بڕیار لەسەر جوانی رووخسار و ددانەکانیان دەدەن، چونکە بەهۆی نزیکییان لە کامێرای مۆبایلەکەیانەوە ددانیان گەورەتر دەردەکەوێت و هەست دەکەن پێویستییان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە.

د. تیم برادستۆک لە نۆڕینگەی زەردەخەنەی لەندەن دەڵێت بۆ ئەوەی وێنەی سێڵفی بە جوانی دەربچێت، پێویستە یان داری سێڵفی بەکاربێت، یان دەست تەواو درێژبکرێت چونکە بەمشێوەیە ددانەکان بە گەورەیی دەرناکەون

د. تیم راشیدەگەیێنێت کە داواکردنی ئەنجامدانی جوانکاری ددان بە رێژەی ٣٠% لەنێو خەڵکیدا زیادیکردووە، لە کاتێكدا هیچ کێشەیان نییە و تەنیا مۆبایلەکە وێنەیەکی ناشیرینی گرتووە، برادستۆک دەڵێت ئەوان رۆژانە چەندین کەس لە بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری پەشیماندەکەنەوە


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە