سوودەکانی گوڵەبەڕۆژە

10-01-2015
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن گوڵەبەڕۆژە
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

زۆرکەس هەن حەز بە خواردنی گوڵەبەڕۆژە دەکەن، بەتایبەت هەرزەکار و گەنجان، کە وەکو سەرچاوەیەکیش بۆ کات بەسەربردن هانای بۆ دەبەن، بەڵام زۆر کەس هەن نازانن چ سوودێک بە لەش دەگەیێنێت.

لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە، کە گوڵەبەڕۆژە چەندین سوودی گەورەی هەیە، کە ئێمە هەرگیز درکمان پێی نەکردووە و کار لەسەر چەندین رەگەزی پێویست دەکات بۆ گەشەی لەش، وەکو ئاسن و  نوحاس و مەگنسیۆم. هەروەها مرۆڤ لە کلۆربوونی ددانەکان دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەش رێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێن دادەبەزێنێت بۆ پێکهێنانی ترشە چەورییە ناتێرەکان، هەروەها بەسوودیشە بۆ ئەوانەی بەدەست کەمیی خوێنەوە دەناڵێنن.

ئەگەر چی نرخەکەی هەرزانە، بەڵام چەندین سوودی تەندروستی بۆ لەش هەیە. گوڵەبەڕۆژە زۆر گرنگە بۆ ئافرەتانی دووگیان، بەهۆی پێکهێنەری ترشی فۆلیک، کە یارمەتیدەرە بۆ گەشەی کۆرپە لەکاتی ماوەی دووگیانی، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی رۆژانە بڕێکی شیاو بخۆن بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باشتر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە