باشووری ئەفریقا باج لەسەر خواردنەوە گازییەکان زیاددەکات

09-12-2017
سەروەر سالار
نیشانەکردن خواردنەوەی گازی، باج، شەکرە
A+ A-


رووداو-سلێمانی

پەرلەمانی ئەفریقا پرۆژە بڕیارێك پەسەند دەکات بۆ زیادکردنی باج لەسەر خواردنەوە گازییەکان، نێوەندە تەندروستییەکان پشتیوانیی بڕیارەکەن و پیشەسازانی بواری خواردنەوە گازییەکانیش دژایەتی خۆیان دەردەبڕن.


بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی، بڕیارە رۆژی 11ی نیسانی ساڵی داهاتوو بڕیارەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و زیادکردنی باج لەسەر خواردنەوە گازییەکان بە کردەیی جێبەجێبکرێ.


رێکخراوی تەندروستی دەڵێ تاکو ئێستا 30 دەوڵەت لەسەر ئاستی جیهان باجی تایبەتییان لەسەر خواردنەوە گازییەکان داناوە، کە لە نێوانیاندا فەڕەنسا و بەریتانیا هەن و لە ئەڵمانیاش هەوڵ هەیە لەو بارەیەوە.

پشتیوانانی دانانی باج لەسەر خواردنەوە گازییەکان دەڵێن زیادکردنی باج و گرانکردنی ئەو خواردنەوانە، ژمارەی حاڵەتەکانی شەکرە کەمدەکاتەوە.

هەرچەندە خواردنی شەکر راستەوخۆ نابێتەهۆی تووشبوون بە شەکرە، خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبوون بە قەڵەویی زیاد دەکەن، قەڵەویش لە هۆکارەکانی تووسبوونە بە شەکرە.

بەڕێوەبەری لقی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە باشووری ئەفریقا پشتیوانیی بۆ بڕیارەکەی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە دەربڕی و پیرۆزبایی لە ئەندامانی پەڕلەمان کرد کە گوشارە زۆرەکانی درووستکەرانی ئەو خواردنەوانە نەیانتوانی سادیان بکەنەوە لە بڕیارەکەیان.

لە بەرامبەردا، نێوەندەکانی پیشەسازیی خواردنەوە گازییەکان لە باشووری ئەفریقا، دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەکەی پەڕلەمانی وڵاتەکەیان دووپاتکردەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە