رووداو - گەرمیان
رێكخراوەکانی ژینگەی سنووری گەرمیان دەڵێن، ژینگەی ناوچەکە بەهۆی دووکەڵی کارگەکانی دەرهێنانی نەوت مەترسیی لەسەرە و نەخۆشکەوتنی چەندین هاونیشتمانی لێکەوتووەتەوە. هەروەها ئاوی رووباری سیروانیش پیسبووە.
لە زانکۆی گەرمیان کۆنفرانسێک لەبارەی مەترسییەکانی سەر ژینگەی ناوچەکە ئەنجامدرا. توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگەی توێژینهوهكانیانهوه خەڵک و بەرپرسان له مه‌ترسی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی له كاتی ده‌رهێنانی نه‌وتدا تێكه‌ڵ به هه‌وا ده‌بێت، ئاگاداربكه‌نه‌وه.
زۆرینەی بەشداربووان دەڵێن، خەڵکی ناوچەکە هێندەی زیان بە تەندروستییان دەگات، هێندە سوود لە لایەنە ئابوورییەکەی ئەو کۆمپانیا نەوتییانە نابینن.
بێستون ژاڵه‌یی، ئه‌ندامی رێكخراوی ژینگه‌پارێزانی گه‌رمیان دەڵێت ''فشاری جدیمان له‌سه‌ر گازپرۆم دروستكردووه، كاری ئه‌و یارمه‌تیدانی تیپێكی وه‌رزشی و ئەنجامدانی پڕۆژه‌ی بچوك بچووك نییە، بەڵکو ده‌بێ به‌رپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت، ئێمه به توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆیان ده‌سه‌لمێنین كه ژینگه‌ی ئێره‌یان پیسكردووه، بۆیە ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه هاوكاری بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی گه‌رمیانی راسپاردووه چاودێری وردی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سنوره‌كه بكه‌ن.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان دەڵێت ''له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیانه‌وه ئامێری پێوانه‌ی پیسبونی ژینگه داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تاوەکو چه‌ند ئەو کۆمپانیایانە بوونەتە زیان بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كاریگه‌ری نهرێینیان هه‌بووە، ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه".
جگه له هه‌وا و ژینگەی ناوچه‌كه، ئاوی رووباری سیروانیش رووبەڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه.
عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت، پسپۆڕی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو دەڵێت "ئه‌و مادانه‌ی تێكه‌ڵی ئاوی سیروان ده‌بن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به پاڵاوتن جیانه‌بنه‌وه، دهشگوازرێنهوه بۆ مرۆڤ و چاره‌سه‌رناكرێن، به پێوه‌ری ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بێت کە له‌سه‌ر ئاوی سیروان ده‌كرێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاوه بۆ خواردنه‌وه شیاونییه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ