توێژەرانی هۆڵەندی خانمان دەربارەی منداڵی بلووری دڵنیادەکەنەوە


رووداو - healthday

توێژەرانی هۆڵەندی ئەو خانمانە دڵنیادەکەنەوە کە کرداری چاندنی منداڵی بلووری ئەنجامدەدەن و دەڵێن بۆیان دەرکەوتووە مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجەی مەمکیان زیادناکات.


توێژەرە هۆڵەندیەکان رایدەگەیێنن لە توێژینەوەیەکیاندا کە لەسەر 25 هەزار خانم ئەنجامیانداوە بۆیاندەرکەوتووە هیچ بەرزبوونەوەیەک لە ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمکی ئەو خانمانە نییە کە منداڵی بلووری دادەنێن.

د. ئاڤنەر هێرشلینگ، بەڕێوەبەری نێوەندی زایەندی مرۆڤ لە زانکۆی نۆرس شۆر لە مانچستەر دەڵێت: "کاتێك ژمارەی ئەو خانمانەی بەردەوام منداڵی بلووری دەچێنن زیاددەکات، دەبێت ئێمە دڵنیاییان پێبدەین کە مەترسی شێرپەنجەی مەمکیان زیاتر نەبووە".

پێشووتر پزیشكان گومانیان هەبوو لەبارەی چاندنی منداڵی بلووری، چونکە لەکاتی چاندنی منداڵی بلووری چەندین هۆڕمۆن دەستکاریدەکرێن کە ئاستی هەندێکیان زیاد و هی هەندێکیشیان لە جەستەدا کەمدەکرێنەوە، بۆیە گوومان دەکرا کە مەترسی شێرپەنجەی مەمک زیادبکات، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا خانمان دڵنیادەکرێنەوە کە رێگەیەکی سەلامەتە.