فەرمی: فێنارباخچە ڤینسێنت یانسنی گواستەوە ریزی یانەکەی

رووداو-هەولێر

یانەی فێنارباخچەی تورکی بە فەرمی ڤینسێنت یانسنی یاریزانی یانەی تۆتنهامی  بەشێوەی خواستن گواستەوە ریزی یانەکەی.

یانەی کەنارییەکان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی رایگەیاند"یانەکەمان لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسپێر و  ڤینسێنت یانسنی هۆڵەندی  رێککەوتووین و بەشێوەی خواستن ئەم وەرزە یاری بۆ یانەکەمان دەکات".

یاریزانە 23 ساڵییەکە ئەمڕۆ کاژێر 12:30 خولەک دەگاتە فرۆکەخانەی ئەتا تورک  و دوای پشکنینی پزیشکی و پێش کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوە بە میدیاکان دەناسێنرێت