ماسکی خەیار چۆن دروست دەکرێت


رووداو -cilt bakimlari
 
لەم راپۆرتەماندا باسی ماسکی خەیار و ئامادەکردنی ماسکی خەیار دەکاین هەروەک دەزانرێت خەیارسودێکی زۆری هەیە بۆ لەشی مرۆڤ جگە لە لەشی مرۆڤ سودێکی زۆری هەیە بۆ پێستی مرۆڤێش.

ئەم جۆرە ماسکە زۆر بە ئاسانی ئەتوانرێت لە ماڵەوە ئامادە بکرێت، چونکە  کەرەستەکان بۆ دروودستکردنی ئەم ماسکە، هەموو کات لە ماڵەکانماندا بوونیان هەیە.

کەرستەکان: 

*2 دانە خەیار

* 1 قاپی زەڵاتە ماست

چۆنیەتی ئامادەکردنی: 

بۆ یەکەم جار خەیارەکان دەهێنین دەیانشۆین و دوای شۆردنی، لە رەندەیان دەدەین و لەگەڵ ماستەکە بەجوانی تێکەڵی دەکەین، دوایی ئەوە بەشێوەێکی یەکسان لە هەموو دەمووچاومانی دەدین، بۆ ماوەی 30 خولەک پێوەی بێت و دوای 30 خولەک بە یارمەتی ئاو دموچاومان دەیشۆینەوە دواییش بە ئاوی گوڵ مەساج بە دەمووچاومان دەکەین، دوای ئەم ماسکە دەست لە پێستان بدەن هەست  بە جیاوازی دەکەن و پێستان نەرم و بە برێقە دە بێت .

تێبینی : 
لەبەر ئەوەی خەیار چەوری پێست دەمژێت ئەگەر پێستتان وشکە ئەوا 2 کەوچک زەیتی زەیتوونی تێکەڵ بکەن.