گالەری

08-05-2018
30 Photos
محەممەد شوانی
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ 8-5-2018 رۆژی جیهانیی تالاسیمایە، بەو بۆنەیەوە کۆمەڵەی تالاسیما لە شاری هەولێر چەند چالاکییەکی لەژێر ناونیشانی "با هاوسەرگیری هەڵە نەکەین بەبێ پشکنینی خوێن... چیدی نەوەی دواڕۆژ تووشی تالاسیما نەکەین" ئەنجامدا.
 
نەخۆشانی تالاسیما داواکارن حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانەیکی تایبەت بە نەخۆشیی تالاسیمایان بۆ دروست بکات، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی تێدا وەربگرن.