باشووری کوردستان.. لە رۆژی جیهانی تەندروستی چەند چالاکییەک ئەنجامدران


رووداو - هەولێر

رۆژی جیهانی تەندروستی، کە ئەمساڵ تایبەتکراوە، بە نەخۆشی شەکرە، وەک هەشتەمین هۆکاری مردن، لەباشووری کوردستان بەئەنجامدانی چەندین فیستیڤاڵ وچالاکی بەرێکرا، وەزیری تەندروستیش ئەمساڵ دەست و دیاریەکەی رێنمایی هاونیشتیمانیانە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تەنیا لە سالی 2016 تاوەکو ئێستا 14 هەزار کەس توشی نەخۆشی شەکرەبوون و پێنج هەزاریشیان لەشاری هەولێرن.

توشبوانی شەکرە بۆماوەی دووساڵە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، دەرمانەکانیان بەشێوەی پێویست پێنادرێت، ئەودەرمانانەی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکەیان و مانەوەیان بەتەندروستی گرنگە.