قەیرانی دارایی خۆپاراستنی تەندروستی لاواز کردووە

06-04-2015
رۆژان ئەبوبەکر
رووداو
رووداو
نیشانەکردن سیستمی تەندروستی
A+ A-
رووداو - سلێمانی  

ساڵانی رابردوو بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ، بەهاتنی وەرزی گەرما ئەو ئاوەرۆ و فەرمانگە حوكمی و باخچەو خوێندنگاو بنكە تەندروستییانەیان دەرمانڕێژ دەكرد كە مەترسی بڵاوكردنەوەی نەخۆشییان لێدەكرا ، بەڵام ئەمساڵ پێناچێت بەوشێوەیە بێت، چونكە قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەر كارەكانی ئەوانیش دروستكردووە .

هەركاتێك خەڵك لیژنەكانی چاودێری تەندروستی لە بازارو دوكانەكاندا ببینن بە بێ‌ دوودڵی خواردن و پێداویستییەكانی خۆیان دەكرن، لەگەڵ ئەوەی كاری ئەو لیژنانە بەهۆی كەمی پارەوە كەمبۆتەوە بەڵام بەشێك لە كاسبكاران بە پێی رێنماییەكانی ئەوان دەرۆن.

بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی، داوای لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كردووە تاوەكو بری 300 هەزار دۆلاریان بۆ خەرجبكەن بۆ ئەوەی لە رێگەی 11 تیم بتوانێت كارەكانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی راپەڕێنێت ، بەڵام ئەوان تەنیا رەزامەندییان لەسەرخەرجكردنی 80 هەزاردۆلار دەربڕیوە بۆ 3 تیم، ئەوانیش بۆ 8 مانگ لە شاری سلێمانی و كەلار و چەمچەماڵ كاردەكەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە