کاریگەریی ئاڵودەبوون بە SMS

05-10-2013
نیشانەکردن sms
A+ A-
رووداو - ئەنادۆڵ

بەگوێری توێژینەوەیەکی ئەمریکی، زۆر بەکارھێنانی کورتەنامە SMS کار لە خەو و ھاوڕێیەتی دەکات.
ئەوانەی رۆژانە ژمارەیەکی زۆر کورتەنامەیان بۆ دێت، یان بەپێچەوانەوە دەینێرن، رووبەڕووی کێشەی بێخەوی دەبنەوە.
 
د. کارلا موردوک، مامۆستا لە زانکۆی Washington and Lee ی ئەمریکا، داوای لە خوێندكارانی قۆناخی یەکەمی زانکۆکە كرد وەڵامی پرسیارەکانی ئەو راپرسییە بدەنەوە لەبارەی کاریگەرییەکانی بەکارھێنانی کورتەنامە لەسەر باری دەروونی و خەوتنیان.
  
لە ئەنجامی راپرسییەکەدا دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە دەیان کورتەنامەیان بۆ دێت و دەینێرن، زیاتر رووبەڕووی کێشەی بێخەوی دەبنەوە.
موردوک، ھێما بۆ ئەوەشدەكات ئەوانەی کورتەنامەیان بۆ دێت، ھەرچەندە کاتەکە درەنگیش بێت ھەست دەکەن ناچارن وەڵامی کورتەنامەکە بدەنەوە.
 
ژمارەیەک لە بەشداربوانی راپرسییەکە ئاماژەیان بەوەداوە، شەو بە مۆبایلەکانیانەوە دەخەون و درەنگانی شەو بەخەبەردێن و وەڵامی کورتەنامەکانیان دەدەنەوە.
   
توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، ئەوانەی ژمارەیەکی زۆر کورتەنامە بەکاردەھێنن، کار لە پەیوەندی ھاوڕێییەتیشیان دەکات.

موردوک دەڵێ، ئەو کەسانەی كاتێكی زۆر بە کورتەنامە سەرقاڵدەبن، ناتوانن لە رێگەی دەقی کورتەنامەکانەوە ھەستی خۆیان دەرببڕن. کورتکردنەوەی پەیامەکان لە SMS رێگرە لەبەردەم ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی ھەستی کەسەکە، ھەروەھا ئەو کورتەنامانەی لە کاتی ھەڵچووندا دەنووسرێن، دەبنەھۆی بەھەڵە لەیەکتر گەیشتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە