دووەم نەخۆشی تووشبووی ئایدز لە بەریتانیا چارەسەرکرا

05-03-2019
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئایدز بەریتانیا
A+ A-

رووداو-هەولێر

دوای دوانزەساڵ لە هەوڵ و لێکۆڵینەوەی زانایانی پزیشکی، دووەم نەخۆشی هەڵگری ڤایرۆسی H.I.V لە لەندەن چارەسەرکرا و ئەمەش وەک هەواڵێکی گەرم لە بەریتانیا و لە میدیای جیهان دەنگی داوەتەوە.


پزیشکەکان دەڵێن، سوپرایزەکە ئەوەیە کە ئیدی چارەسەربوونی نەخۆشی ئایدز شتێکی رێتێچووە، بڕیارە هەر لەم دوو رۆژەدا لێکۆڵەران راپۆرتی چۆنیەتی چارەسەربوونی هەڵگری ڤایرۆسی H.I.V لە کۆنفرانسێک لە سیاتیڵی ئەمریکا بخەنەڕوو.

پزیکشان بە کەیسەکە دەڵێن چارەسەرێکی درێژخایەن، بەڵام دڵنیایی ئەوەیان نەداوە کە ڤایرۆسەکە لە نەخۆشەکە سەرهەڵدەداتەوە یان نا، بەڵام لە ئێستاشەوە نازانن چ ناوێک لەو چارەسەرە بنێن لەکاتێکدا لەماوەی 12 ساڵدا تەنیا 2 کەیس چارەسەرکراون.

دکتۆر ئەنیماری وینسینگ، کە ڤایرۆسناسێکی نێوداری سەنتەری پزیشکی زانکۆی ئوتریختە، دەڵێت، ئەمە وا لە خەڵک دەکات کە چارەسەر چیدیکە خەونێک نییە.

ئایدز نەخۆشیێکی گوێزراوەیە و لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەلایەن زانا ئەمریکییەکانەوە دەستنیشانکرا، دەگوترێت ڤایرۆسی ئەو نەخۆشییە کە H.I.V پێدەگوترێت لە بنەڕەتدا لە کامیرۆن لە ئاژەڵی شامپانزی سەرچاوەی گرتبێت و بۆ مرۆڤ گوێزرابێتەوە.

لە ساڵی 2016دا 36 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە جیهاندا ئایدیزیان هەبووە، یەک ملیۆن کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە