رووداو – دەیلی مەیڵ
پزیشکانی زانکۆی ژۆن هۆپکین لە ئەمریکا رایدەگەیێنن رۆژانە خواردنەوەی تەنیا یەک کوپ چایی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی ژۆن هۆپکین ئەنجامی ٢٤ توێژینەوەی ئەمریکی-یان کۆکردەوە، کە لەسەر 856 هەزار کەس ئەنجامدراون، ئەوان بۆیان دەرکەوت ئەوانەی رۆژانە چایی دەخۆنەوە، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک بەرێژەی 35% کەمتردەبێتەوە، بە بەراورد بە ئەوانەی چایی ناخۆنەوە.
پزیشكانی زانکۆی ژۆن هۆپکین ئەنجامی 24 توێژینەوە ئەمریکییەکەیان لە "گۆڤاری ئەمریکی پزیشكی خۆراک" بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چایی، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وەستان دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی جۆن هۆپکین ئەم سوودەی چایی دەگەرێننەوە بۆ هەبوونی بڕێکی باش لە فلاڤۆنۆیدەکان لە نێو چایی-دا کە دژەئۆکسێنە و رێگری لە مردن و لەناوچوونی خانەکان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ