لە کوردستان چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک بەرەو پێشچووە

رووداو-دهۆک

لە باشووری کوردستان ئێستا چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک بەرەو پێشچووە و لە زۆربەی سەنتەرەکان هاونیشتمانییان دەتوانن چارەسەر وەربگرن. 

پسپۆڕێكی شێرپەنجەی مەمک لە سەنتەری شێرپەنجەی مەمک لە هەولێر دەڵێت شێرپەنجەی مەمک لەنێو پیاوانیش هەیە و روونیدەکاتەوە هۆکارەکەی ئەوەیە پێشتر رێگەکانی دەستنیشانکردن هێندە بەهێزنەبوون و نەدەتواندرا هەموو حاڵەتەکان دەستنیشانبکرێن.