ئۆرۆگوای پێکوتەی ‌HPV دەخاتە خشتەی کوتانی خانمان


رووداو - ENEX

حکومەتی ئۆرۆگوای بڕیاردەدات ڤاکسینی HPV  بخرێتە خشتەی ڤاکسینەکان کە بۆ دانیشووانی وڵاتەکە بەکاردێن، کۆمەڵەی پزیشكانی خانمان و منداڵبوونیش بڕیارەکەی حکومەت بەرزدەنرخێنێت لە دانانی ئەم پێکوتەیە لە خشتەی کوتاندا.

ڤاکسینی HPV, بەکاردێت بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی HPV کە تووشی ملی منداڵدانی خانمان دەبێت و مەترسی شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاددەکات، بەڵام کوتان بەم پێکوتەیە مەترسییەکە کەمدەکاتەوە.

کۆمەڵەی پزیشکانی خانمان و منداڵبوونی ئۆرۆگوای بڕیارەکەی وەزارەت بەرزدەنرخێنن لەبارەی دانانی پێکوتەی HPV لە خشتەی کوتاندا.

لە ئۆرۆگوای شێرپەنجەی منداڵدان 3 هەمیش بڵاوترین شێرپەنجەیە کە تووشی خانمان دەبێت لە دوای هەریەکە لە شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن.

ناتالیا پارێز - پزیشكی خانمان لە کۆمەڵەی پزیشكانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت ڤاکسینەکە زۆر سەلامەتە، هەمان ئەو زیانە لاوەکیانەی هەن کە پێکوتەکانی دیکە هەیانە و حاڵەتەکانی تووشبوونیش بە زیانەلاوەکییەکان زۆر کەمن.

پزیشکێکی خانمان و منداڵبوون لە کۆمەڵەی پزیشكانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت باشترین تەمەن بۆ کوتان بە ڤاکسینی HPV تەمەنی 12 ساڵییە.

ناتالیا پارێز - پزیشكی خانمان لە کۆمەڵەی پزیشكانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: "ئەمە پەیوەندی بە وەڵامی سیستمی بەرگری جەستەوە هەیە، کە چۆن جەستە وەڵامی ئەم ڤاکسینە دەداتەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەتوانرێ لە تەمەنی 9 ساڵی بەکاربێت، بەڵام 12 ساڵی باشترین تەمەنە و دەشتوانرێ لەنێوان 9-12 ساڵان بەکاربێ، چونکە باشترین تەمەن پێش دەستپێکردنی پەیوەندییە سێکسییەکانە، لەبەرئەوەی ئەم ڤایرۆسە زۆر بەربڵاوە و لەم کاتەدا جەستە باشتر وەڵامی دەبێت".

ئێستا ساڵانە لە ئۆرۆگوای 330 حاڵەتی نوێی شێرپەنجەی منداڵدان تۆماردەکرێن، کە بە پێنجەمین شێرپەنەی مەترسیدار دادەندرێ بۆ کوشتنی خەڵک، کە ساڵانە 140 خانم پێی دەمرن و دووەم هۆکاری مردنیشە لە دوای نەخۆشییەکانی دڵ.