مادۆنا: لە شفرۆشی باشترین پیشەیە

03-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مادۆنا
A+ A-

رووداو- گۆڤاری ئینتەرڤیو

مادۆنا وێنەی نیمچەڕووتی خۆی لە گۆڤاری ئینتەرڤیو بڵاودەكاتەوە و لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤارەكە باسێكی گەرمی مردن و لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەر دەكات.

ئەو گۆرانیبێژە جیهانییە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە 56 ساڵ، هێشتا لە لێدوانە گەرموگوڕەكانی ساردنەبووەتەوە و سەبارەت بە گرنگترین پیشە بەلایەوە، بێ پەردە دەڵێت: "لەشفرۆشی گرنگترین پیشەیە".

مادۆنا نایشارێتەوە، كە چەندین جۆر ماددەی هۆشبەری تاقیكردووەتەوە بەرێگای نزیكبوونەوە لەخوا و گەیشتن بەدوا پلەی بەئاگایی داناوە.

لەبارەی مردنیشەوە مادۆنا گوتوویەتی: "هەوەسی مردن و نەزانینی وادەی هاتنی وایلێدەكات چێژ لە هەموو ساتەكانی ژیانی وەربگرێت".



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە