پێنج گرفت کە بە پشکنینی خوێن دەستنیشان دەکرێن


رووداو-جەزیرە

بەشێکی زۆر لە کێشە تەندروستییەکان بێ دەنگن و هیج نیشانەیەکیان نییە لە سەرەتای دروستبوونیان، بەڵام پشکنینەکانی خوین دەتوانن گرفتەکان دەستنیشان بکەن بەم شێوەیەش پرۆسەی چارەسەرکردنەکە ئاسان دەبێت.


گرفتەکان:

1-قۆناخی پیش تووشبوون بە شەکرە:
کە پێی دەگوترێت prediabetes حاڵەتێکە کاتێک ئاستی شەکری کەسەکە کەمترە لەوەی پێی بگوترێت شەکرەیەتی بەڵام لە هەمان کاتدا ئاستەکەی لە ئاستی ئاسایی زۆرترە، هەر بۆیە زووکۆنترۆڵنەکردنی کەسەکە ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاددەکات و لە داهاتوودا تووشدەبیت
ئەمە کاتێک ئاستی شەکر لە ئەنجامی پشکنینەکدا 100 بۆ 120 مگم/دسل بوو لە کاتی نەخواردنی خۆراکدا.
 
2-گۆڕانی چەورییەکان:
پەیرەوکردنی سیستمێکی خۆراکی ناتەندروست دەوڵەمەند بە چەوریی ئاژەڵ و کۆلیسترۆڵ دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی چەورییەکانی خوێن، پشکنینی خوێنیش دەتوانێت ئەو گۆڕانکارییانە دەستنیشان بکات، کە دەرەنجام پاڵنەر دەبێت بۆ زوو چارەسەکردنی و گۆڕینی سیستمی خۆراکییەکەت.
 
3-خراپ بەکارهێننای دەرمان و تەواوکارییە خۆراکییەکان
 
4-وشکبوونەوە، بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا کە زۆربەیان ئەو حاڵەتەیان هەیە بەبێ ئەوەی هەست بە تینویەتی بکەن
 
 
5-گرفتەکانی جگەر، کە خۆی دەبینێتەوە لە هۆکاری زۆر خواردنی کهول و، بەمۆمبوونی جگەر