رووداو- هەولێر
خەڵاتی نێودەوڵەتیی نۆبڵ لە بواری پزیشکی و کارئەندامزانی بەخشرایە سێ زانای ئەمریکی بەهۆی دۆزینەوەکانیان لەبارەی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە.
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بە هەریەکە لە جێفری هۆڵ، مایکڵ رۆسباش و مایکڵ یۆنگ بەخشران، ئەمەش بەهۆی دۆزینەوەی جینێکی جەستە کە کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە ئاراستە دەکات.
بەخشەرانی خەڵاتەکە دەڵێن ئەوان توانییان بگەنە نێو کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەی مرۆڤ و چۆنێتیی کارکردنی روونبکەنەوە.
کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستە کارەکانی جەستەی مرۆڤ بەپێی کاتەکانی رۆژ و شەو دەگونجێنێ، بەوجۆرە کار لە خەوتن، هەڵسوکەوت، ئاستی هۆرمۆنەکان، پلەی گەرمیی لەش و پرۆسەی زیندەپاڵ دەکات.
پزیشكان و توێژەرانی بواری تەندروستی بەردەوام لە سەرانسەری جیهاندا لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی نوێتر و داهێنان لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان.
لە نوێترین و گرنگترین داهێنانەکان لە بواری شێرپەنجە بریتیبوو لە بەکارهێنانی رێگەیەکی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە، کە بە چارەسەر لە رێگەی بەهێزکردنی خانەکانی بەرگری ناسراوە و تێیدا خانەکانی سیستمی بەرگری بەهێزدەکرێنەوە و دژی خانە شێرپەنجەییەکان کاردەکەن.
یەکێکی دیکە لە داهێنانەکانی ئەمساڵ لە هۆنگ کۆنگ بوو. کە ئەنگوستیلەیەک دروستدەکرێ، لەماوەی 30 چرکەدا چەندین پشکنینی تەندروستی و پزیشکیی بۆ کەسەکە دەکات و دەینێرێ بۆ مۆبایلەکەی. بەمەش کەسەکە لە تەندروستی خۆی دڵنیادەبێتەوە.
لە ئەمریکاش تیمێکی زانستیی پرۆگرامێکی کۆمپیوتەریی درووستدەکەن کە دەتوانێ دەستنیشانیبکات ئاخۆ نەخۆش بەڕاستی ئازاری هەیە، یاخود ئازاری نییە و بە هەندێک مەبەستی تایبەت خۆی وەک نەخۆش پێشاندەدات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئازاری هەیە.
خەڵاتی نۆبێل (بە سویدی: Nobelpriset)، خەڵاتێکی سویدیی-بنچینەی پێشکەشکراوی نێودەوڵەتییە، بۆ وەرگرتنی خەڵای نۆبڵ، پێویستە یەکەم شت بپاوڵێورێت، و پێویستە کەسی پاڵێوراو لەژیاندا بێت ھێشتا. مافی پاڵاوتنیش بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر خەڵاتییان وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ