زیاتر لە هەشت ملیۆن منداڵی بلووری لەدایکبوون

04-07-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن منداڵی بلووری، IVF
A+ A-


رووداو-سلێمانی

چل ساڵ لەپاش لەدایکبوونی لویز براون، یەکەم منداڵی بلووریی لە جیهان، لێژنەیەکی چاودێریکاری نێودەوڵەتی دەڵێ تاکو ئێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن منداڵ بە تەکنۆلۆجیای منداڵی بلووری لەدایکبوون.


داتای لێژنە نێودەوڵەتییەکە دەڵێ ئێستا ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان نیو ملیۆن منداڵ بە تەکنۆلۆجیای منداڵی بلووری لەدایکدەبن و پرۆسەکە لە برەو و بەرەو زیادبووندایە.

لیژنەکە دەڵێن لە کیشوەری ئەورووپا راددەی سەرکەوتنی هەر هەوڵێکی منداڵ درووستکردن بە تەکنۆلۆجیای منداڵی بلووری لە 36% دا جێگیرە و لە ژمارەی حاڵەتەکانی منداڵی بلووریشدا ئیسپانیا پێشەنگی ئەورووپایە و دواتریش رووسیا.

یەکەم منداڵ لە مێژوودا کە بە تەکنۆلۆجیای منداڵی بلووری لەدایکبوو، خانمێکە بەناوی لویز براون کە 25 ی تەمموزی 1978 لە بەریتانیا لەدایکبوو، کە زانای بایۆلۆجی رۆبەرت ئێدراورد و پزیشکی پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون پاتریک ستیپتۆ ئەنجامیاندا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە