خێزانی منداڵانی ئۆتیزم پێویستیان به‌ هاریكارییه‌

04-04-2016
ئیڤان عەبدولرەحمان
.....
.....
نیشانەکردن ئۆتیزم
A+ A-

رووداو-هه‌ولێر

شادیه‌ لەمانای ئەو ئەڵقەیە تێناگات، بەڵام چونکە ئەو یەکێکە لە و 1800 منداڵەی كوردستان کە نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە، ئیدی لەگەڵ بینیدا بەو ئاماژانەی کەتەنیا کەسە نزیکەکانی لێی تێدەگەن، ناچاری کردوون بۆی بکرن.


ئۆتیزم لە خێزانی شەیدا دا، گەشتۆتە خوشکەزاکەشی، ئاکام ناتوانێ هیچ قسه‌یەک بکا. ئاماژەکانیشی کەمترن لەپووری، دایکیشی دەڵێت، تەنیا ئەوانەی کەمنداڵی وەک ئەویان هەیە تێدەگەن، ژیان لەگەڵ ئەو جۆرە منداڵانەدا بەبێ بوونی سەنتەرێکی تایبەت وپرۆفیشناڵ چەند ئەستەمە.

 لەرۆژی جیهانی ئۆتیزمدا، سەنتەری کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایانگەیاند دەیانەوێت بەهەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک، سەنتەرێکی تایبەت بۆ توشبووانی ئۆتیزم بکەنەوە.

درێژەدان بەژیان بۆ توشبوانی ئۆتیزم بەبێ هاوکاریکردنی باوانیان کارێکی ئەستەمە. بۆ دایک وباوکانیش ئەستەمتر دەبێت کاتێک لەخێزانێکدا دووکەس یان زیاتریان توشبوی ئۆتیزم بن.

لەساڵی 2011  وەزارەتی کار کاروباری کۆمەڵایەتی بەڵێنیدا بوو سەنتەرێکی تایبەت بە ئۆتیزم لەشاری هەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داری نەکراوەتەوە. ئێستا تەنیا سێ سەنتەری حکومی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەیە. کەتەنیا نزیکەی 150 منداڵ سەردانیان دەکەن. ئەو سەنتەرە ئەهلییانەشی کەهەن بەهۆی گرانی نرخەکەیانەوە کە کەمتر نیە لە 500 دۆلار بۆ هەرمانگێک زۆربەی دایکو باوکان ناتوانن  منداڵەکانیان بنێرن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە