رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک ساڵدا دەست بەسەر 769 کیلۆ و 839 گرام مادەی هۆشبەر و 74 کیلۆگرام زێڕی قالبدا گیراوە. هەروەها 76 قاچاخچی بە بڕیاری دادگە خراونەتەوە زیندانەوە.
بەپێی راگەیێندراوی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای جۆلەمێرگ، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دژە قاچاخ و تاوانی رێکخراو و مادەی هۆشبەر لە نێوان یەکی کانوونی دووەم تاوەکو 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، 704 ئۆپەراسیۆنیان بۆ رێگری لە قاچاخچێتی و 148 ئۆپەراسیۆنیان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر کردووە.
لە کۆی یەک هەزار و 145 کەس کە دەستبەسەرکراون و رێوشوێنی دادوەرییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، 76 کەسیان بە بڕیاری دادگە خراونەتە زیندانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ