ئەو کەسەی لە کەرکووک ماڵی خەسووی سووتاند دەستگیرکرا

01-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی کەرکووک ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە بەهۆی کێشەیەکی خێرانییەوە ماڵی خەسووی سووتاند.
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەماوەی کەمتر لە 48 کاژێردا هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکووک ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە ماڵی خەسووی سووتاندبوو.
 
ئەو ماڵە لە گەڕەکی کوردستان ـە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و رێکاری یاسایی گیراوەتەوەبەر بۆ ئەوەی تاوانبار سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
 
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتە سەرهێڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە کەرکووک راسپارد رێکاری پێویست بگرنەبەر.
 
ئەمیرە، خوشکەکەی، دایکی و براکەی دوای گەڕانەوەیان لە دادگە بۆئەوەی سکاڵا لەسەر هاوژینەکەی ئەمیرە تۆمەتبار بکەن، گەڕانەوە سەر ماڵە سووتاوەکەیان. 
 
ئەمیرە بڕیاری دابوو لە هاوژینەکەی جیاببێتەوە. بەگوتەی خۆی، دوو شەو لەمەوبەر هاوژینەکەی ئازاری داوە، بەڵام خەڵک بەهانایەوە چووە و لەدەستی رزگاریان کردووە. جاری دووەم کە گەڕاوەتەوە، ماڵی خەسووی لەماڵ نەبوون و بۆیە گڕی لە ماڵەکەیان بەرداوە.
 
ئەمیرە سوبحی، هاوژینی تۆمەتبارەکەیە و دەڵێت: "نامەوێ لەگەڵی بم، چونکە زۆر خراپە؛ هی ئەوە نییە لەگەڵی بژی، لێمی دەدا و 24 کاژێر دەیخواردەوە؛ گوتم لەگەڵت نابم و هەموو شتێک کۆتاییهات. ئەو دەیگوت مادەم تۆ دەتەوێ من تەڵاقت بدەم، دەتکوژم، رێگە نادەم بە بەختەوەری بژیت. بۆیە هات و ماڵەکەمانی سووتاند، لە دەرەوەش شەڕی لەگەڵ کردین. ئێمە ئێرەمان جێهێشت. هات ماڵەکەمانی سووتاند و رۆیشت، زۆر بێ ویژدانانە ئەمەی کرد."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی سرووشتی سەردەشت.

پاراستنی ژینگەی سەردەشت: هەوای سەردەشت پیس نییە

پاراستنی ژینگەی سەردەشت رەتیدەکاتەوە هەوای ئەو شارە رۆژی هەینی لە ئاستی ئێراندا پیسترین بووبێت و دەڵێت، ئەو هەواڵەی لەبارەی مەترسیداربوونی هەوای سەردەشت بڵاوبووەتەوە، راست نییە.