ئەردۆغان پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

31-12-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات. 

رۆژی سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایگەیاندووە: "هیوادارم ساڵێکی تەندروست، خۆشبەخت و خۆشحاڵ بەسەربەرن."
 
لە پەیامی پیرۆزباییەکەیدا، ئەردۆغان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە "دۆستی قەدرگران" ناودەبات و سوپاسی دەکات لە بەرامبەر ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی نوێ.
 
هاوکات، ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2025 (ساڵی نوێ) پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد و پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "هه‌مووان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن".
 
بەشێکی پەیامەکەی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو و گوتی: "له‌م دۆخ و قۆناخه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها رێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانمان، بۆيه‌ جه‌خت له‌ گرنگيى په‌له‌كردن له‌ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوڕ و کچێک لە رۆژی ئاهەنگەکەیان وێنە دەگرن.

خێرخوازێک لە دهۆک خەرجی ئاهەنگی هاوسەرگیری 27 گەنجی لە ئەستۆ گرتووە

دوو گەنجی دهۆک کۆتا رۆژی زگورتی بوونیان بەڕێدەکەن و دەچنە ژیانێکی نوێوە. یەکێک لە زاواکان دوو ساڵە دەزگیراندارە و لەبەر دۆخی دارایی نەیگواستوەتەوە.