رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی ساینقەڵا - مەحموودئاوا لە پارێزگای ورمێ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە،31ی کانوونی یەکەمی 2024، لە رێگەی ساینقەڵا- مەحموودئاوا لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا دوو کەس کە هەردووکیان ژن بوون گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
عارف شوجاعەت، بەڕێوەبەری تەندروستیی ساینقەڵا رایگەیاند: "تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. سەرەڕای هەوڵی تیمەکان بۆ رزگار کردنی سەرنشینەکان، دوو ژن گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن".
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ