لە شرنەخ ئامێرەکانی پاککردنەوەی رێگەوبان کەوتنە ژێر رەنووی بەفر

31-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری شارۆچکەی بێشەباب سەر بە پارێزگای شرنەخ ـی باکووری کوردستان، ئامێرەکانی پاککردنەوەی رێگەوبان لە کاتی کارکردندا بۆ کردنەوەی رێگە کەوتنە ژێر رەنووی بەفرەوە.

شەپۆلێکی بەفربارین و سەرماوسۆڵە بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی بەشێکی زۆری گوندەکانی پارێزگای شرنەخ داخراون.
 
تیمەکانی پاککردنەوە ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەم، لەکاتی کارکردندا بۆ کردنەوەی رێگەی نێوان گوندی مێرکت و شارۆچکە بێشەباب، کەوتنە ژێر رەنووی بەفر.
 
تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەکە و شوفێری ئامێرەکە کە بریندار ببوو، لە ژێر بەفر دەریانهێنا و گواستیانەوە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچکەی بێشەباب. 
 
بە گوێرەی زانیارییەکان تەندروستیی شۆفێرەکە باشە. 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەماتەی دێمی لە رووها

لە رووها هەوڵی پاراستنی تۆوی تەماتەی دێمی دەدرێت؛ 'دەتوانین بڵێین شیفا و دەرمانە'

تەماتەی دێمیی خۆماڵی لە گوندی دیپهەسار، سەر بە شارۆچکەی خەلیلیەی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان بەرهەم دەهێندرێت. کشتوکاڵی شارۆچکەی خەلیلیەش دەستی بە لێکۆڵینەوە و کاری مەیدانی کردووە بۆ پاراستنی تۆوی ئەو جۆرە تەماتەیە