کەشناسێک: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
رۆژی سێشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کە بەرزترین 19 پلە و نزمترین 7 پلە بوو."
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ."
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی دووشەممەی ههفتهی داهاتوو واتا 6-1-2025، كهشێكی ناسهقامگیر له ناوچه جیاوازهكانی ههرێمی کوردستان دروستدەبێت لە دەریای سوورەوە سەرچاوە دەگرێت."
ئەو کەشناسە گوتی، "لە هەفتەی داهاتوو ئهگهری بارانبارین ههیه بهشێوهی پچڕ پچڕ و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاواز دەبێت، ههروهها لە ناوچە شاخاوییهكانی رۆژهەڵاتی ههرێمی کوردستان ئهگهری بارینی بهفر ههیه."
گوتیشی، "پلەی گهرما دوو پله دادەبەزێت و ماوەی رۆژێک دەخایێنێت."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى