یەکێتی: هەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی دەخەینەگەڕ

31-12-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێ "هەوڵەکانمان بۆ یەکڕیزی دەخەینەگەڕ".
 
لە بەشێکی پەیامەکەی یەکێتیدا هاتووە "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی 2024، پیرۆزبایی گەرم لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین، هیوادارین ساڵی ئاییندە ببێتە مایەی ئاشتی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و قوڵکردنەوەی زیاتری بنەماکانی هاوبەشی و پێکەوەژیان.‍"
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەو پەیامەدا کە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 31-12-2023) بڵاویکردووەتەوە، جەخت دەکاتەوە لەوەی "لەساڵی نوێدا هەموو هەوڵەکان دەخەینەگەڕ بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نێوان هەموو هێزو لایەنە سیاسی و پێکهاتەکان بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان."‍
 
یەکێتی لە کاتێکدا ماڵئاوایی لە ساڵی 2023 دەکات، کە لەم ساڵەدا کۆنگرەی بەست و پەیڕەو و پڕۆگرامەکەی دەستکاری کرد، سیستمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندووەتەوە و گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە ئۆرگانەکانیدا کرد.
 
هەروەها یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد، کە 18-12-2023 بەڕێوەچوو، لە کەرکووک پێنج کورسی، نەینەوا دوو کورسی و لە دیالە کورسییەکی بەدەستهێنا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە