ئیدارەی سەربەخۆ لە رۆژئاوای كوردستان بەر لە جنێڤ 2 رادەگەیەنرێ
رووداو - قامشلۆ
ئەندامێكی دیوانی ئەنجوومەنی دانانی دەستووری كاتی پرۆژەی ئیدارەی سەربەخۆی دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان، رایگەیاند، كە لەماوەی هەفتەیەك تاوەكو 10 رۆژی دیكە ئەنجوومەنی داڕشتنی دەستووری كاتی كۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی كار و خەباتی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆ. جەختیكردەوە ئیدارەی سەربەخۆ بەر لە كۆبوونەوەی جنێڤ2 رادەگەیەنرێ.
د.عەبدولكەریم عومەر بە ئاژانسی دەنگوباسی (ئاناها)ی راگەیاند، كە ئامادەكارییەكانیان بەردەوامە و كار و خەباتیان لەبارەی ئامادەكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان، هاوپەیمانی كۆمەڵایەتی و شێوازی بەڕێوەبەردن، كە لەلایەن دەستەی پێكهێنانی پڕۆژەی ئیدارەی سەربەخۆی دیموكراتەوە بەڕێوە دەبرێت، گەیشتووەتە دوایین قۆناغ.
ئەو ئەندامەی دیوانی ئەنجوومەنی دانانی دەستووری كاتی راشیگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەندا بڕیاردرابوو، بەر لە كۆبوونەوەی جنێڤ 2 ئیدارەی سەربەخۆ رابگەیەنرێ، لەبەر ئەوە لەم كۆبوونەوەیەدا لەوانەیە لەسەر ئەم بنەمایە ئیدارە سەربەخۆكە رابگەیەنرێ و گوتی "داخوازی گەلی ناوچەكە ئەوەیە كە پێش كۆبوونەوەی جنێڤ 2 ئیدارەی سەربەخۆ دابمەزرێنرێت، ئەنجوومەنیش پێشتر ئەم بڕیارەی دابوو، هەر بۆیە پێویستە ئیدارەی سەربەخۆی دیموكراتی كاتی لە ماوەیەكی كورت دا، واتە پێش كۆبوونەوەی جنێڤ 2 دانمەزرێنرێ".
د.عەبدولكەریم عومەر ئاماژەی بەوەدا كە ئامانجیان ئەوەیە سەرجەم پێكهاتەكانی هەرێمەكە لەنێو ئەو ئیدارەیەدا جێگەی خۆیان بگرن و گوتی "پێویستە هەموو ئەو رێكخستن یان ئەو پارتانەی خوازیارن بێنە نێو ئەم ئیدارەیە، پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دانانی دەستوور سەردان بكەن بۆ ئەوەی ئەوانیش لە وەرگرتنی بڕیاردا خاوەن قسەی خۆیان بن".