رووداو دیجیتاڵ
لە ئەمڕۆوە فێستیڤاڵە تایبەتەکەی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت؛ تێیدا هەزاران کیلۆ هەنار لە دەیان جۆری ئەو بەرهەمە نمایش دەکرێت و سەردانکاران لێی سوودمەند دەبن.
رووداو گرنگییەکی تایبەت بە فێستیڤاڵەکە دەدات؛ هەر لەم سەرلەبەیانییەوە، محەممەد شێخ فاتیح بووڵتەنی ئابووری لە هەڵەبجەوە و لەنێو هەنارەکانەوە پێشکێش کرد.
ئەمە 10یەمین فێستیڤاڵی هەنارە لە هەڵەبجە، 10 ساڵە بەردەوام لە پاییزدا بەڕێوەدەچێت.
ساڵانە هەزاران کەس لە شار و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن؛ هەم سەردان و گەشتێکی سنوورەکە دەکەن و هەمیش هەنار دەکڕن و لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە.
تۆ حەزت لە کام جۆرەیانە؟ هەناری عەبابەیلێ، ساڵەخانی، سازانی و چەندین جۆری دیکەی هەنار لە دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە لە چاوەڕوانیی کڕیاران و سەردانیکاران. فێستیڤاڵەکە تاوەکو شەممە بەردەوام دەبێت
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 31, 2024
وێنە: سازگار سەڵاح - رووداو pic.twitter.com/LflcM5VIfS
فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و ئێوارەی رۆژی شەممە، 2-11-2024 کۆتایی دێت.
لێرەوە راستەوخۆ، رووماڵی رووداو لە فێستیڤاڵەکەوە ببینن:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ