شەڕەتەقە لەنێوان پاسەوانەکانی پارێزگار و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە روویدا

31-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەڕەتەقە لەنێوان پاسەوانەکانی پارێزگاری دیالە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە روویدا و کەسێک بریندارە. لەلایەکی دیکە رێپێدراوێکی پۆلیس لەو پارێزگایە کوژرا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024، لە قەزای شارەبان-ی پارێزگای دیالە، پاسەوانەکانی عەدنان محەممەد شەممەری، پارێزگاری دیالە و تورکی جدعان، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە تەقەیان لە یەکدی کردووە.
 
عەقید هەیسەم سەلمان شەممەری، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پاسەوانەکان بە ئۆتۆمبێل بەسەر یەکدییان شکاندووەتەوە، بەهۆیەوە شەڕە تەقە دروستبووە، کەسێکی سڤیل بە سووکی  برینداربووە. هەردوولا لە بنکەی پۆلیسی شارەبان سکاڵایان تۆمارکردووە.
 
هەر ئەمڕۆ لە قەزای بەلەدرووز-ی ئەو پارێزگایە، رێپێدراوێکی پۆلیس لە نزیک ماڵەکەی تەقەی لێکرا و کوژرا.
 
عەقید هەیسەم سەلمان شەممەری دەڵێت: "تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە. بکوژ ناسیاوی کوژراوەکەیە و ماڵیان لەیەکەوە نزیکە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە