گوتەبێژی یەکێتی: بڕیارمان داوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت "بڕیار دراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە".
 
گوتەبێژی یەکێتی میوانی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، رایگەیاند، "نابێت مووچەخۆر ناچار بکرێت لە چەند بانکێکی ئەهلی مووچە وەربگرن. دەبێت خەڵک ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی شێوازی وەرگرتنی مووچەکەی و نابێت گوشار لە خەڵک بکرێت بۆ ئەوەی 'هەژماری من' بکەن".
 
گوتەبێژی یەکێتی باسی لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتیش کرد و گوتی، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی شەممەوە گفتوگۆکان دەستپێبکەن و لە یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتیی گفتوگۆکان دەکات.
 
لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیش باسی لەوە کرد، "ئەنجامەکەمان بەدڵ بوو. دەنگ و کورسیمان زیاد کرد".
 
سەعدی ئەحمەد پیرە بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردن "بە گرنگ" دەزانێت و دەڵێت، "نابێت خەڵک بێ ئومێد بێت لە پرۆسەی سیاسی". لەبارەی ئەنجامدانی ساختەکاریش رایگەیاند، "بەڵگەی سەلمێنەرمان بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردن نییە، بەڵام بەدواداچوونی چڕی بۆ دەکەین".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە