لە پارێزگای سلێمانی شەش بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق دەکرێنەوە

31-10-2023
هیدایەت جان
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سبەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات و لە پارێزگای سلێمانی شەش بنکەی دەنگدان ئامادەکراون و زیاتر لە سێ هەزار و 800 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە، لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت: "یەکێک لەو بنکانە تایبەتە بە ئاوارەکانی شنگال."
 
رۆژی سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023 ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئەرکان عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لە سلێمانی راگەیاند؛ "لە پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و 815 ئاوارە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەیە کە بڕیارە رۆژی 16ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداریی بکەن".
 
هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی 18ـی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێوەدەچێت و لە پارێزگای سلێمانی لەنێو کەمپی ئاوارەکاندا پێنج بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکانی عێراق کراونەتەوە و بنکەیەکی تایبەت بە دەنگدانی ئاوارەکانی شنگالیش کراوەتەوە.
 
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 1ـی تشرینی دووەمی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دیاریکردووە و ئامانج عەزیز دەڵێت: "سەرجەم ئەو رێنماییانەی کۆمیسیۆن تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەریکردوون، لە کەمپەکانیش پەیڕەو دەکرێت و هەر بەربژێرێک لە دەرەوەی رێنماییەکان بانگەشە بکات، سەرپێچییەکەی تۆمار دەکرێت و دواتر بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25ـی شوباتی 2024ـی وەکو رۆژی هەڵبژاردن دیاریکردووە، کە بڕیارە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەببرێت، بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەکرد کە ئەوان چاوەڕوانی رێنماییەکانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران دەکەن بۆ ئەوەی بەپێی ئەو رێنماییانە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن.
 
لەبارەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان، ئامانج عەزیز گوتی: "لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگدەران تەنیا دەتوانن بە کارتی بایۆمەتری دەنگ بدەن، بۆیە تائێستا نزیکەی 75٪ـی دەنگدەرانی سلێمانی ناویان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و بەمزووانە کارتەکانیان پێدەدەینەوە".
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."