چیرۆکی ئەشکەنجەدانی منداڵێکی کەرکووک لەلایەن خاڵییەوە بە شیش و سۆندە
رووداو دیجیتاڵ
لە کەرکووک منداڵێک لەلایەن خاڵییەوە ئەشکەنجەدەدرێت بەشێوەیەک دەستێکی شکاوە و پشت و پێیەکانیشی ئازاری زۆریان پێگەیشتووە.
حامد ناوی منداڵەکەیە و تەمەنی نۆساڵە، بێ باوکە و دایکیشی خاوەن پێداویستی تایبەتە، هۆکاری ئەشکەنجەدانەکەی لە لایەن خاڵییەوە ئەوە بووە نەی توانیوە رۆژانە 10 هەزار دینار پەیدا بکات.
ئەم خێزانە گرفتاری چەندین دەردن، حامد جگە لە خۆی خوشک و برایەکی دیکەی هەیە براکەشی هاوشێوەی خۆی لەلایەن خاڵییەوە بۆ هەمان مەبەست چەندین جار ئەشکەنجە دراوە.
نه‌قیب فازڵ ئه‌حمه‌د، ئه‌فسه‌ر له به‌شی پۆلیسی خێزانی لە کەرکووک دەڵێت "به‌پێی راپۆرتی پزیشكی پشتی ئازاری پێگه‌یشتووه و ده‌ستی شكاوه، لێدان لە جه‌سته‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆیه."
دره‌نگانێكی شه‌و پۆلیسی كه‌ركووك برایه‌كی دیكه‌ی حامدیان له‌سه‌ر شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كی دۆمیز دۆزیه‌وه كه ئه‌ویش له ترسی لێدانی خاڵۆ و كه‌س و كاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵ.
دایكی ئه‌و دوو منداڵه سكاڵای له‌سه‌ر براكه‌ی تۆمارنه‌كردووه، ئه‌مه وایكردووه پۆلیس ناچار بێت ئه‌مجاره‌ش منداڵه‌كان بنێرێته‌وه ئه‌و ماڵه و له نزیكه‌وه چاودێری ژیانیان بكات.
موقه‌ده‌م غالیب جبووری، به‌رپرسی هۆبه‌ی خێزانی لە کەرکووک ده‌ڵێت "به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه كه منداڵه‌كان نه‌خه‌نه به‌ر كاری سواڵكردن و تووندووتیژی و ته‌نانه‌ت كارکردنیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا منداڵن و ئه‌ركی ئه‌وانه ره‌وشی فێربكه‌ن و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكه‌ن."
حامد و عه‌بدولڕەحمان خه‌ڵكی موسڵن و ماوه‌ی چوار ساڵه هاتوونه‌ته كه‌ركووك و له گه‌ڕه‌كی نیدا له بازاڕی دۆمیز دانیشتوون، به عاره‌بانه كه‌لوپەل بۆ كڕیاران ده‌گوازنه‌وه و ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه لێیان ده‌درێت، ساڵی رابردووش هه‌مان خاڵیان لێیانی داوه و له ماڵ ده‌ریكردوون و دواتر پۆلیس گه‌ڕاندوونیه‌وه.