دوایین قسە و وەسیەتی نەجمەدین کەریم پێش کۆچی دوایی لە زاری براکەیەوە

31-10-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
ئازاد کەریم و نەجمەدین کەریمی برای
ئازاد کەریم و نەجمەدین کەریمی برای
نیشانەکردن نەجمەدین کەریم
A+ A-
 
 
رووداو  دیجیتاڵ

برایەکی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکووک باسی چەند وەسیەت و قسەیەکی دەکات کە پێش مردنی کردوونی و دەڵێت، لەسەر داوای خۆی بەشێوەیەکی کاتی لە هەولێر دەینێژین و گوتویەتی "کەی کەرکووک گەڕایەوە سەر کوردستان لەوێ بەخاکم بسپێرن."
 
رووداو دەچێتە بەردەم ماڵی نەجمەدین کەریم لە ئەمریکا و رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو لەگەڵ ئازاد کەریم، برای نەجمەدین کەریم لەبارەی هێنانەوەی تەرمەکەی و  دوایین قسەکانی گفتوگۆ دەکات.
 
ئازاد کەریم، برای نەجمەدین کەریم  بە رووداوی راگەیاند، هەوڵدەدەن بە زووترین کات تەرمی نەجمەدین کەریم بیگەڕێنینەوە کوردستان، بەڵام کۆمەڵێک رێکار هەن دەبێت تەواوبکرێن و هیوایان وایە ئەم هەینییە بیگەڕێننەوە کوردستان. 
 
بەگوتەی براکەی د. نەجمەدین کەریم، ئەو زۆر حەزی کردووە بە دائیمی لە کەرکووک بنێژرێت، بەڵام گوتویەتی "بە ئەمانەت لە هەولێر بمنێژن، بەڵام هەرکاتێک کەرکووک خرایەوە سەر کوردستان تەرمەکەم دەرکەن و لەوێ بمنێژن."
 
ئازاد کەریم لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە دوایین قسەکانی نەجمەدین کەریم دەڵێت "یەکێک لە شتەکان وتی، هیوادارم بە‌هێزبن و ئەوەی من کردوومە و یارمەتی دروستبوونی کوردستانی گەورە دەدات بەردەوام بن لەسەری و ئەگەر منیش نەمام خۆتان بگرن و بەسەبربن، چونکە یەکگرتووی کورد لە هەمووشتێک گرنگترە."
 
سەبارەت بەساتی نەخۆشکەوتنی نەجمەدین کەریم، براکەی دەشڵێت "لەناکاو جەڵتەی دەماخ لێیدا، ئەمەش باش ئەزیەتی دا و دواتر رۆژ بە رۆژ بێهێزتر دەبوو. بەڵام سوپاس بۆ خوا زۆر لەنێو جێگەدا نەمایەوە و ماڵئاوایی لێکردین."
 
ئەمڕۆ شەممە 31-10-2020، نووسینگەی پارێزگاری پێشووی کەرکووک رایگەیاند، نەجمەدین کەریم دوای نەخۆشکەوتنی کاژێر 11:00ـی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دواییکردووە و "لەسەر داوای خۆی تەرمەکەی دەهێندرێتەوە کەرکووک". 
 
دوای بڵاوبوونەوەی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم، بەشێکی زۆر لە سەرکردە سیاسییەکانی کورد هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم دەربڕی و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکارەکەی کرد. 
 
نەجمەدین کەریم
 
ساڵی 1949 لە کەرکووک لەدایکبووە
 
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کەرکووک تەواوکردووە
 
بەکالۆریۆسی لە زانستی پزیشکیی گشتی لە زانکۆی موسڵ لە 1971 بەدەستهێناوە
 
ساڵی 1972 پەیوەندیکردووە بە ریزەکانی پێشمەرگەوە
 
ساڵی 1976 کاتێک مەلا مستەفا بارزانى نەخۆش دەکەوێت وەک پزیشکی تایبەتی لەگەڵیدا دەچێتە ئەمریکا 
 
لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری نەشتەرگەریی مێشک و دەمار بەدەستهێناوە
 
ساڵی 1988 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی لە ئەمریکا دامەزراند و تاوەکو ساڵی 1999 سەرۆکی بوو
 
رۆڵی لە دامەزراندنی بەشی کوردیی رادیۆی دەنگی ئەمریکادا هەبوو
 
ساڵی 2009 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان 
 
لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیدا بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە
 
سەرۆکی لیستی کوردستانی بوو لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014
 
2011 بۆ 2017 پارێزگاری کەرکووک بوو
 
رۆڵی لە ئەنجامدانی گشتپرسی لە پارێزگای کەرکووک هەبوو

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".