گەشتی هاووڵاتیان لە ئیستەنبوڵەوە بۆ باشووری کوردستان ئەستەم بووە
رووداو - ئیستەنبوڵ
دوای وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە باشووری کوردستانەوە بۆ تورکیا و بە پێچەوانەوە، ئەو هاونیشتمانیانەی لە ئیستەنبوڵەوە دەیانەوێت گەشت بۆ هەولێر و سلێمانی بکەن ناچارن بە پاس گەشت بکەن و لەبەر ئەوەش ناچاران نزیکەی 30 تاوەکو 35 کاژێر بەڕێوەبن تا دەگەنە باشووری کوردستان.
هاونیشتمانیان لەبەر دوورودرێژی ئەو گەشتە هیلاک و ماندوون، بژاردەیەکی دیکەی هاووڵاتیان لەرێی ترانزێتە، ئەویش لە ئیستەنبوڵەوە بۆ بەغدا و لە بەغداشەوە بۆ شارەکانی هەولێر و سلێمانی، بەڵام ئەوەش نرخی گەشتەکانی بۆ هاونیشتمانیان زیاد دەکات و لەبەرئەوەش جێگای پەسەندی ئەوان نییە.