چیرۆکی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی سێ خوشک لە کەرکووک

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
سووتانی ماڵێک لە کەرکووک و گیانلەدەستدانی سێ منداڵیان
سووتانی ماڵێک لە کەرکووک و گیانلەدەستدانی سێ منداڵیان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەو سێ منداڵەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجەعەلیی کەرکووک بە شۆرتی کارەبا ماڵیان سووتا، بەهۆی دووکەڵ گیانیان لەدەستدا و خنکاون.
 
دراوسێکانیان دەڵێن باوکی منداڵەکان کە هەرسێکیان کچن؛ لە دەوام بووە و دایکشیان بۆ بازاڕیکردن چووەتەدەرەوە و دەرگاکانی داخستووە، منداڵەکانی بە دووکەڵی ئاگرەکە خنکاون. 
 
شاڵاو لوقمان شایەتحاڵ دەڵێت "ماڵەکە کە دووکەڵی لێ هەڵسا، دایکی منداڵەکان گوتی وەرە فریامان بکەوە، کە چوومە ژوورەوەش لەبەر دووکەڵ هیچم نەدەبینی، یەکێک لە منداڵەکانم دەرهێنا و دیار بوو (کارەبا) لەلای سپلیتەکەوە شۆرتی کردبوو، بۆ دەرهێنانی منداڵی دووەم چووم و نەمتوانی، دواتر خەڵکی دیکە هاتن و هاوکارم بوون، هێنامانن بۆ نەخۆشخانە."
 
کچەکان تەمەنیان سێ ساڵ، 8 ساڵ و 11 ساڵ بووە، کاتێک کێبڵی سپلیتەکەیان شۆرتی کردووە و سووتاوە، ئەوان نووستوون، دوای چەندین خولەک، دراوسێکانیان لە ماڵەکە دەریانهێناون. 
 
خەدیجە مەولوود، دراوسێی ماڵەکە دەڵێت "دایکی گوتی توخوا فریای کچە گەورەکەم بکەون. من، نەمتوانی هیچ بکەم تاوەکو پیاوەکان هاتن و دەریانهێنا، گەورەکە تەمەنی 11 ساڵ بوو، بچووکەکەش سێ ساڵ، دەم و چاویم شۆری و هەندێک هەوڵم دا بەڵکو خوا رەحمی پێ بکات، هەموومان هاوارمان کرد و دەستمان بە دوعا کرد."
 
بوشرە حەسیب دراوسێیەکی دیکەی ئەو خێزانەی ماڵەکەیان سووتا باسی ئەوە دەکات، ئەو و هاوسەرەکەی چوون، دەرگای ژوورەکەیان کردووەتەوە "دووکەڵ لە ژوورەکە دەردەچوو، یەکێک لە منداڵەکان دەرهێنرابوو و ئاویان بە دەموچاوی دا دەکرد، هەموو گیانی رەش ببوو، دوو دراوسێی دیکەمان هاتن و هاوکارمان بوون، توانیمان هەموویان دەربهێنین، هەر سێ منداڵەکەمان دەرهێنا و هەموو گیانیان رەش ببوو." 
 
باوکی کچەکان عەرەبە و دایکیان تورکمانە، هەردووکیان فەرمانبەری تەندروستی کەرکووکن و 15 ساڵە لە گەڕەکی پەنجە عەلی دەژین.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە