رووداو - کەرکووک
بازگەی دارەمان لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - هەولێر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا و رێگە بە چوونی ئۆتۆمبێل لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک نادرێت.
لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەنیا سایدی هاتن بەرەو کەرکووک داخراوە و سایدی رۆیشتن لە کەرکووک ئاساییە."
فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک لەبارەی هۆکاری داخستنی بازگەکەوە گوتی، "بەهۆی داخستنی رێگەکە لەبەردەم فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن مانگرتووانەوە و پەنگخواردنەوەی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لەنێو گەڕەکی شۆراو، رێگەیەکی جێگرەوەیان دیاریکردووە تاوەکو ئۆتۆمبێل پێیدا بگاتە کەرکووک."
داخستنی سایدی چوون بۆ کەرکووک لەو بازگەیەوە لە کاتێکدایە، نوێنەرانی مانگرتووان تادێت خەڵکی زیاتر لەبەردەم بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان کۆدەکەنەوە و بڵاویان کردووەتەوە، گوایە ئەمشەو کاژێر 12:00 سوپا بارەگاکە چۆڵ دەکەن، بۆیە داوا دەکەن خەڵکی زیاتر بگەنە شوێنی مانگرتنەکە تاوەکو رێگری لە چۆڵکردنی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ