عومرەکارێکی کورد لە مەککە گیان لەدەستدەدات


رووداو - دهۆک

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی دھۆک دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە عومرەکارێکی خەڵکی قەزای ئاکرێ لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا. دەشڵێت، هەر لەوێ بە خاک دەسپێردرێت.
 
سەرمەد ئالیخان، بەڕێوەبەری حەج و عومری دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو هاونیشتمانییە ناوی فەریدە عەلییە و تەمەنی 61 ساڵ بوو. دەشڵێت، لەبەر دەرگەی ھۆتێلەکەی گیانی لەدەستداوە. 
 
ئەو هاونیشتمانییەی کە گیانی لەدەستداوە دانیشتووی قەزای ئاکرێیە. سەبارەت بە ھۆکاری گیانلەدەستدانی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی دھۆک گوتی، بە جەڵتەی دڵ بووە.
 
سەرمەد ئالیخان گوتیشی، لەسەر بڕیاری کەسوکارەکەی، تەرمی هاونیشتمانییەکە لە شاری مەککە بە خاک دەسپێردرێت و لە لایەن لیژنەی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ھەموو ئامادەکارییێک کراوە بۆ بەخاکسپاردنی.
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی دھۆک، 250 بۆ 300 عومرەکاری پارێزگاکە لە وڵاتی سعودیەن.