گەڕەکێکی زیادەڕۆ هۆکاری کەمئاوییە لە سلێمانی
رووداو - سلێمانی
هۆکاری زوو شکانی بۆرییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ئاوی گەڕەکەکانی سلێمانی، "گەڕەکێکی بێ تاپۆیە کە خانووەکانی لەسەر زەوی زێدەڕۆ دروستدەکرێن".
سه‌ربه‌ست عوسمان قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند "له دوای شكانی بۆرییه‌كی ئاوی نێوان دووكان – سلێمانی، بۆ ماوه‌ی 72 كاژێر، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی نێو شاری سلێمانی كه‌متر ئاویان به‌سه‌ردا دا‌به‌شكراوه، به‌هۆی كاركردن بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە".
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی، گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی، كه زیادەڕۆیە و بێ تاپۆ خانوو و باخی تێدا دروست ده‌كرێت "هۆكاری سه‌ره‌كی شكاندنی ئه‌م بۆرییانه‌ن، چونكه شاره‌زای چۆنیێتی راكیشانی بۆری ئاو نین".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی رەتیدەکاتەوە هیچ گەڕەکێک لە 72 کاژێردا بەتەواوی بێ ئاو بووبێت، ئه‌گه‌ر له‌و 72 كاژێره‌ش زیاتر بووبێت، "به‌هۆی ده‌ستنه‌كه‌وتنی یه‌كێك له‌و ماددانه بووه، كه له پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه، ئەگەرنا هیچ گه‌ڕه‌كێك نه‌بووه 72 كاژێر به‌ته‌واوی ئاویان نه‌بووبێت"، هەروەها دەڵێ "سكاڵای هه‌ر هاونیشتیمانییه‌كیشمان بۆ بێت، به‌دواداچووونی وردی بۆ ده‌كه‌ین".
نێو شاری سلێمانی له 132 گه‌ڕه‌ك پێكهاتووە و شکانی بۆرییە سەرەکییەکانی ئاو وایکردووە، لە ماوەی مانگێکدا چەند جار گەڕەکەکان تووشی کێشەی کەمئاوی ببنەوە.
گەڕەکی قولەرەیسی، کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری سلێمانی، پێشتر گوند بووە. زۆربەی خانوو و باخەکانی نێو ئەو گەڕەکە، بێتاپۆ و زێدەڕۆن.