رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆککۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا نێچیرڤان بارزانی پزیشکیانی بانگهێشت کرد سەردانی هەولێر بکات.
لە بەردەوامیی سەردانەكەیدا بۆ تاران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 31-7-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسعود پزشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند "سەرۆکكۆماری ئێران سوپاسی بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتی كردەوە ئێران له هه‌موو بواره‌کاندا خوازیاری برەودانە بە پەیوەندییەكان و هاریکاریی هاوبه‌شی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا."
نێچیرڤان بارزانی بەپێی راگەیێندراوەکە سوپاسی بانگهێشتەكەیانی كرد و دووپاتی كردەوە "هەرێمی كوردستان، ئێران بە دراوسێیەكی گرنگی خۆی دەزانێت و کار ده‌کات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌وره‌ها سه‌رۆک پزشکیانی بانگهێشتی هه‌ولێر کرد له کاتی سه‌ردانی چاوهڕوانکراویدا بۆ به‌غدا.''
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش كردەوە؛ هەرێمی كوردستان خوازیارە رێژەی گەشتیارانی ئێرانی بۆ باشووری عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە و زياتر و ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان هەردوولادا فراوانتر ببێت، داكۆكی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان، هیچ كاتێك بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، هه‌ردوولا ستایشی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و له‌مێژینه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستانیان کرد و، ئاماژه‌یان به هاریکاریی ئه‌منیی کارای ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرد بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.
ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه 30-07-2024 نێچيرڤان بارزانى به ياوهريى شاندێكى باڵا له تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شداریى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى ئێران‌دا كرد، كه له ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.
بەهۆی بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری تازەی ئێران، ئاڵای کوردستانیش لە تەنیشت ئاڵای وڵاتانی دیکەدا لە هۆڵی رێوڕەسمەکەدا دانرا.
شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى له شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان؛ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو، كه به بانگهێشتى فهرميى ئێران بۆ به‌شدارى له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نيوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە گه‌يشتبوونه تاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ