سبەینێ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکرێت

31-07-2019
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن جەژنی قوربان
A+ A-

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، سعودیە کاتی وەستانی حاجیان لە کێوی عەرەفە و یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەکات". 

دوای ئەوەی یەکەم رۆژی مانگی (زولحەججە) دەرکەوێت، دوای نۆ رۆژ حاجییان لە کێوی عەرەفە دەوەستن، ئەوەش گرنگترین پایەی ئەنجامدانی حەجە کە جیاکەرەوەی نێوان حەج و عەمرەیە، جەژنی قوربان دەستپێدەکات و چوار رۆژ دەخایەنێت. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندانی پرۆژەی رووناکی لە هەولێر لەکاتی ئەرکدا.

کارەبای 24 کاژێری لە هەولێر فراوان دەبێت؛ 'پڕۆژەکە دەگاتە دهۆک و هەڵەبجە'

لە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر (پڕۆژەی رووناکی) چووە واری جێبەجێکردنەوە و کارەبایان بوو بە 24 کاژێری. تیمەکە دەڵێن، پڕۆژەکە لە سلێمانی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە دهۆک و دواتر لە هەڵەبجەش جێبەجێ دەکرێت.