لە گركێلەكێ هێرشكرایە سەر بارەگای PDKS

رووداو - هەولێر

لە گرکێلەکێ-ی سەر بە شاری دێرك لە رۆژئاوای كوردستان، رۆژی یەكشەممە 31-7-2016، لەڕێگەی بۆمبێكی چێندراو تەقینەوەیەك روویدا و هێرشكرایە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان- سووریا PDKS .

بەرپرسانی PDKS لە گركێلەكێ، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموكراتیك و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD  یان تۆمەتباركرد و رایانگەیاند، ئەوان وەك دەسەڵاتدار خۆیان پێشكەش دەكەن و بەرپرسیارن. تەقینەوەكە بەرەبەیانی زوو روویدا، بۆیە هیچ شەهید و بریندارێكی لێنەكەوتەوە.