20 سزادراوی چاکسازیی گەورانی سلێمانی ناویان لە زانکۆ هاتووەتەوە و نەیانتوانیوە دەست بە خوێندن بکەن

01-06-2024
پێشەوا بەختیار
چاکسازیی گەورانی سلێمانی. وێنە: رووداو
چاکسازیی گەورانی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

20 سزادراوی چاکسازی گەورانی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە خوێندنەکەیان دەستپێبکەن و وادەیەک بۆ دەستپێکردنی خوێندنیان دیاری نەکراوە.
 
سزادراوێک دەڵێت، "ئێمە ناومان لە زانکۆ هاتووەتەوە کە وەرگیراوین، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە دەخوێنین یان نا. بە ئێمەیان گوت، کۆمپیوتەر و ئەو شتانە بکڕن و بخوێنن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دیار نییە و کەس نازانێت خەتایی کێیە."
 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لایەنێکی پەیوەندیداری کێشەی سزادراوەکانە، ئەوان داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە رێگە چارەیەک بۆ خوێندکارەکان بدۆزنەوە، ئەوانیش بە نووسراوێک داوایان لە زانکۆکان کردووە هاوکارییان بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان وەرنەگرتووە.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکان دەڵێت، "داوامان کردووە بۆ ساڵانی داهاتوو ئەو خوێندکارانە لە بەشە ئەدەبی و مرۆڤایەتییەکان وەربگیرێن، چونکە بەشە زانستییەکان گرفت دروست دەکەن بۆئەوەی دەبێت لە زانکۆکان بخوێنن."
 
زۆرینەی سزادراوەکان زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە زانکۆی سلێمانی وەرگیراون، هەرچەندە بەرپرسانی زانکۆ ئامادە نەبوون بۆ میدیا قسە بکەن لەسەر ئەو گرفتە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، دەرکەوتووە زانکۆکان بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییان گوتووە، سیستمی خوێندن لە زانکۆکەیان نوێیە و دەبێت خوێندکار لە زانکۆ ئامادەبێت.
 
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاکسازییەکان رایگەیاند، "وەزیری خوێندنی باڵا داوای کردووە خوێندنی ئەم ساڵی سزادراوەکان نەفەوتێت، هاوکاری بکرێن و ساڵێکی دیکە میکانیزمی گونجاو بدۆزینەوە، چونکە بردنی زیندانی بۆ خوێندن لە زانکۆکان مەترسیدارە، بەهۆی ئەوەی بەشێکیان مەترسیی کوشتنیان لەسەرە."
 
لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان 417 سزادراو لە قۆناخە جیاوازەکان دەخوێنن، لەوانە 74یان لە قۆناخی زانکۆ و پەیمانگاکانن، لە سیستمی کلاسیکی خوێندنی زانکۆ بە ئۆنلاین بەشداریی وانە خوێندنیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".