پەیامی ئەمریکا بۆ هەولێر و بەغدا لە رێگەی رووداوەوە: کێشەکانتان لەسەر نەوت چارەسەر بکەن
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، داوایان لە هەولێر و بەغدا کردووە کە پێکەوە کاربکەن و هەموو ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن، لەوانە ئەو ناکۆکییانەی پەیوەندی بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
رۆژی سێشەممە، 31-5-2022 نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو کە لێی پرسی، "بۆچوونی ئێوە چییە لەسەر هەوڵەکانی بەغدا بۆ سنووردارکردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی کەرتی وزەی خۆی؟" رایگەیاند، داوای ئەوان لە هەولێر و بەغدا ئەوەیە بەشێوەی بونیاتنەرانە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
نێد پرایس رایگەیاند: "ئێمە هانی بەغدا و هەولێر، حکومەتی عێراق و هاوبەشە کوردەکانمان داوە کە پێکەوە بونیاتنەرانە کار بکەن بۆ ئەوەی هەر جیاوازییەک هەیە چارەسەریان بکەن و ئێستاش هەر هەمان شت دەکەین."
15ـی شوباتی 2022، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵا کە لە ساڵانی 2012 و 2019 لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون، کۆبووەوە، سکاڵاکان تایبەت بوون بە نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی. ئەوکات دادگە بڕیاریدا کە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە." بڕیارەکەش کاردانەوەی تووندی سەرۆکایەتیی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
پرسیار و وەڵامی پەیامنێری رووداو و نێد پرایس لە چوارچێوەی کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەدا بوو. جگە لەو پرسە، رۆژ عەلی زاڵە لەبارەی هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و چەقبەستوویی دۆخی سیاسیی عێراقیش پرسیاری کرد.
لەبارەی دۆخی عێراق کە نزیکەی هەشت مانگە هەڵبژاردن کراوە، بەڵام حکومەت پێکنەهێندراوە، پەیامنێری رووداو پرسیاری کرد، "دەستپێشخەرییەکی نوێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەیێنێتە رێککەوتنێک لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ئەمریکا پشتیوانیی دەکات؟ ئایا ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکار بێت لە پرۆسەی دەربازبوونی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق؟"
نێد پرایس لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا رایگەیاند، "پێمان وایە گرنگە پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت بۆ ئەوەی پێویستی و هیواکانی خەڵکی عێراق بە کاریگەرترین و زووترین کات پڕ بکرێنەوە."
شەوی دووشەممە 30-05-2022 بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراون لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە مووشەکباران کرا. سەرچاوەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانان ئەوکات بە رووداوی راگەیاند، پێنج مووشەک بوون و لە دەرەوەی بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، "دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە دوێنێ شەو هێرشێک کرایە سەر بنکەیەکی عێراقی کە راوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تێدان؛ وەک ئێمە تێگەییشتووین، هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
دەقی پرسیار و وەڵامی رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو لەگەڵ نێد پرایس:
رۆژ عەلی زاڵە: پێنج بۆ شەش مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کران و لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە، کاردانەوەی ئێوە لەسەر ئەوە چییە؟ کێ لە پشتی هێرشەکانەوە بوو؟
نێد پرایس: بۆ وردەکاری داوات لێ دەکەم لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی بەرگری بپرسیت، بەڵام من دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە شەوی رابردوو هێرشێک لە دژی بنکەیەکی عێراقی کە راوێژکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدایە، ئەنجام درا. بە تێگەیشتنی ئێمە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام بۆ وردەکاریی زیاتر لە حکومەتی عێراق بپرسە.
رۆژ عەلی زاڵە: لەبارەی چەقبەستنی سیاسی لە عێراق: دەستپێشخەرییەکی نوێی [نێچیرڤان بارزانی،] سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەیەنێتە رێککەوتنێک لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ئەمریکا پشتیوانیی دەکات؟ ئەمریکا چۆن دەتوانێت هاوکار بێت لە پرۆسەی دەربازبوونی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق؟
نێد پرایس: ئەگەر هەرشتێکی دیاریکراومان هەبوو لەسەر ئەو پێشینازە بیڵێین، ئاگادارت دەکەمەوە، بەڵام پێمان وایە گرنگە پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت بۆ ئەوەی پێویستی و هیواکانی خەڵکی عێراق بە کاریگەرترین و زووترین کات پڕ بکرێنەوە.
رۆژ عەلی زاڵە: لەسەر پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر؛ بۆچوونی ئێوە چییە لەسەر هەوڵەکانی بەغدا بۆ سنووردارکردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی کەرتی وزەی خۆی؟
نێد پرایس: ئێمە هانی بەغدا و هەولێر، حکومەتی عێراق و هاوبەشە کوردەکانمان داوە کە پێکەوە بونیاتنەرانە کار بکەن بۆ ئەوەی هەر جیاوازییەک هەیە چارەسەریان بکەن و ئێستاش هەر هەمان شت دەکەین.