بارزانی پەیامێک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنێرێت
رووداو-هەولێر
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی 39یەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێك ئاراستەی یەکێتی دەکات.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی دامەزراندنی یەکێتی، لە پەیامێکدا وێرای پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی سی و نۆھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبە، رایدەگەیەنێت، كە "تەحەدییات و دەرفەتی مەزن لەبەردەم گەلی كوردا ھەن ولە داھاتوودا دەرفەتی گەورە لەبەردەم گەلی كوردا ھەن".
لە پەیامەكەدا، مەسعود بارزانی هیوای خواستووە ئەم یادە ببێتە پتەوتركردنی یەكڕیزیی ھەموو لایەنە سیاسییەكان بۆ بەرگریكردن لە مافە رەواكانی گەلەكەمان و پێشخستنی دۆزە رەواكەی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان روونیشی كردووەتەوە، كە "تەحەدییات و دەرفەتی مەزن لەبەردەم گەلی كوردا ھەن و زیاتر لە ھەر كاتێك ئەو چاوەڕوانییە لە ھێزە سیاسییەكانی كوردستان ھەیە كە یەكڕیز و یەكدەنگ بن".
لەكۆتایی پەیامەكەدا بارزانی ھیوای چاكبوونەوە بۆ جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتیی یەكێتی و "گەڕانەوەی بە زووترین كات" دەخوازێت.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەرواری 1.6.1975 دامەرزرا.