لە گوندێکی شێخان خوانێکی جەژن سێ هەزار کەسی لە پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان کۆکردەوە

01-04-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
خوانی جەژن لە گوندی مرێبای شێخان
خوانی جەژن لە گوندی مرێبای شێخان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دووەم رۆژی جەژن، هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دەڤەری شێخانی لەسەر سفرەیەک کۆکردەوە. زیاتر لە سێ هەزار کورد، عەرەب، موسڵمان ئێزدی و کریستیان لە یەک ریز دانیشتن بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕۆ.
  
هەموو ئامادەبووان لەلایەن فەرحان ئاغا شەرەڤانی، سەرۆکی هۆزی شەرەڤانی لە گوندی مرێبای سەر بە ناحیەی قەسرۆک، لە قەزای شیخان میوانداری کران. 
 
مەلا رەعد عومەر، مامۆستای ئایینی لەبارەی میوانداریکردنەکە کە هەموو ساڵێک دەکرێت، بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز وەڵام دەداتەوە و دەڵێ "خوای گەورە مرۆڤی لە نەتەوە و هۆزی جیاواز دروستکردووە بۆ ئەوەی یەکتر بناسن."
 
قەشە یوحەنا، یەکێکی دیکە بوو لە بانگهێشتکراوەکان، دەڵێ "ئەم پەیوەندییە جوان و بەها بەرزەمان لەگەڵ یەکتردا هەیە. بە هەمەجۆرییەکەمانەوە وەکو مەسیحی، موسڵمان بە شیعە و سوننە و ئێزدی هیچ ناکۆکیێک لەنێوانماندا نییە و ئێمە براین."
 
خدر ئەحمەد، فەرمانبەرە و ئامادەبوویێکی دیکە بوو، گوتی لەڕێگەی ئەو کۆبوونەوەیە ئەوان زیاتر یەکدی دەناسن، "سوپاسی فەرحان ئاغا دەکەین بۆ ئەم بانگهێشتنامە بە بەهایە."
 
جگە لە پێکهاتەکانی دەڤەرەکە، کەسانی بیانیش بەشدار بوون.
 
کلاودیۆ لۆنیتا کە چەند ساڵێکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لە دەڤەرەکە کاردەکات، لە رۆمانیاوە هاتووە و سەرسامە بەو کولتوورە. دەڵێ "شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە دەبینی ئەو هەموو خەڵکە لە نەتەوە و ئایینی جیاواز بەیەکەوە کۆبووتەوە. من دڵخۆشم بەوەی بانگهێشتکراوم."
 
فەرحان ئاغای شەرەفانی، یەک بە یەک بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و گوتی دەیەوێت خۆشەویستیی زیاتر لەنێوان پێکهاتەکان دروست بکات.
 
ئەو گوتی "خۆشەویستی و هاوهەڵوێستی و یەکدیناسین لەنێوانیان هەبێت و لەیەکدی ببوورن، ئەمە ئامانجی ئێمەیە. ئێمە هەموو برای یەکدین و لە خزمەتیانداین."
 
ئەو نەریتی کۆکردنەوەیەی خەڵک لەسەر یەک خوان لە گوندی مرێبا، هەر لە سەردەمی باب و باپیرانیانەوە هەبووە و ساڵ دوای ساڵ خوانەکە فراوانتر بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.